٣٤٤٤
✓ سوارە ئیلخانیزادە
کاتی کۆچکردنە وەختی سەفەرە
داخەکەم سەختیی نەمانم لە بەرە
هەر بینا هات ئەجەل و من مردم
با لە شیوێ پەڕوباڵی بردم
مەرگە دێ و دوا بە هەموو شت دێنێ
هەموو ئاواتێ لە دڵ دەستێنێ
چەن چکۆلەن پەلەوەر لەو بەرزە
ئاخ کە چەن خوێڕیگرە ئەم عەرزە
ژینی کورت و بەهەڵۆییمردن
نەک پەنا بۆ قەلی ڕووڕەش بردن
لای هەڵۆی بەرزەفڕی بەرزەمژی
چۆن بژی خۆشە نە وەک چەندە بژی
+ بڵاو کرایەوە لە 2019/5/7 ـدا کاتژمێر 23:5 بەدەستی مانگەشەوی زرێبار
|