٣١٥١
✓ بێخود
ئەو سینە لە غەش خاڵییە، ئەو بێ ڕق و کینە
ئەو خادیمی شەرعی نەبەوی و میللەت و دینە
مەعلووم چووە بۆ خزمەتی سالاری مەدینە
وام زانی کە فەوتاوە، نەفەوتاوە دڵی من
زاتێکی وەهای گرتووە ڕۆحم بەفیدای ئەو
شاهان شەو و ڕۆژ دێنە قەدەمبۆسی گەدای ئەو
«بێخود» مەبە ئیتر بەئومێد و بەتەمای ئەو
نایێتەوە لات گەر سەری داناوە دڵی من
+ بڵاو کرایەوە لە 2018/9/6 ـدا کاتژمێر 22:58 بەدەستی مانگەشەوی زرێبار
|