٣٠٥٢
✓ بێخود
لە حەسرەت لێوی ئاڵی ئەو نیگاری سوخمەشێرداخە
دڵم یا خوێنە یاخۆ داخە کارم ئۆفە یا ئاخە
بەیادی شۆخیی ئەو چاوغەزاڵەی کەبکڕەفتارە
نەزەرگاهی دڵی دێوانە یا سەحرایە یا شاخە
ئەزانی من شەهیدی غەمزەم ئەی قەبرەڵکەنی دڵسۆز
لەباتی گوڵ لە قەبرا تۆخودا خارم لەبۆ ڕاخە
● شێرداخ: جۆڕی پارچەی نەرمونیان و ئاورێشەمییە کە دەکرێ بە کەوا و ...
+ بڵاو کرایەوە لە 2018/5/13 ـدا کاتژمێر 0:31 بەدەستی مانگەشەوی زرێبار
|