✓ فانی 

ئەی موحەممەد گەر دەرم کەی ڕوو لە کێ کەم بچمە کوێ
خۆ گەدای دەروازەیی تۆ، باڵاتری ھەر پادشا

غەوسی ئەعزەم تۆ کوڕی دڵسۆزی ئەم زاتەی مەدەد
بۆ دەوای دەردم بپاڕێوە لە دەرگانەی خودا

بێقەرار و دەردەدار و دڵفیگار، ئیمڕۆ منم
ئەی خوداوەندی شیفادەر پێم کەرەم کە یەک دەوا

تاکوو ماچ کەم خاکی دەرگای ئەحمەدی موختاری تۆ
خاکی ئیکسیرە لەبۆ ئەنواعی دەردی بێ شیفا

من بە ڕوویی ڕەشمەوە دێمە لات چی لێم بکەی
چونکی شک نابەم چە جێگای تر حەبیبی کیبریا

چوومە لای ڕۆژی فیراقم دەردی ھیجرم عەرز کرد
وەسڵی من یەکسانە فەرمووی بۆ ھەموو ئەھلی منا

«فانی» یا دەرمانی دەردت ھەر لە یەک جێگایە بەس
تاکوو ماوی ھەر بکەی ھاوار خودا ھاوار خودا

© WWW.Telegram.Me/Kurdish_Poetry