٢١٤٠
✓ ئەحمەد موختار جاف
دوودی ئاھی سینەکەم ئەمشەو لە ھیجرت چاوەکەم
وا سەری گرتووم گەلێ زیاتر لە دوودی مەجمەرە
فەرموو تەشریف بێنە کولبەی عاشقت ئەمشەو بەناز
حازرە بۆ بەردەبازی ڕێگەیی تۆ ئەم سەرە
قەت بە بۆنی زوڵفی تۆ نابێ گوڵاڵە و یاسەمەن
عەتری توڕڕەی تۆ نە وەک عوودە نە میسلی عەنبەرە
لالەزارە دامەنم جانا بە خوێنی ئاڵی ئەشک
وەختی سەیران و تەماشایە دەخیلت بم وەرە
+ بڵاو کرایەوە لە 2016/9/19 ـدا کاتژمێر 22:45 بەدەستی مانگەشەوی زرێبار
|