٢١٢٧
✓ قسەی خۆش با ون نەبێ
[تۆفێق]ـناوێک ئەیەوێت کچێکی مەسیحی بخوازێت. کچەکەش ڕازی ئەبێت بەمەرجێک ببێت بە مەسیحی و ناوی خۆی بگۆڕێت. تۆفێقیش، کە بە دەردی شێخی سەنعان چووە ناچار ڕازی ئەبێت بۆ ئەم کچە مەسیحییە لە ئیسلام وەرگەڕێت و ناویشی بگۆڕێت. ڕۆژێک تۆفێق و کچەکە و چەند کەسێکی نزیکی کچەکە ئەچن بۆ کەنیسە و لەوێ قەشەیەک پاش ئەوەی کەمێک باسی یاساکانی ئاینی مەسیحیی بۆ ئەکات، سێ شڵپ ئاو ئەدات بە تەپڵی سەری تۆفێقدا و لەگەڵ هەر شڵپێکیشدا ئەڵێ:
ئەوە ئیتر تۆ تۆفێق نیت و [جۆرج]ـیت ...
ڕۆژێکی ڕەمەزانی مەسیحییەکان، کچەکە دێتە ماڵەوە و ئەبینێت جۆرج مریشکێکی برژاوی داناوە و خەریکی خواردنیەتی. کچەکە بەتووڕەیی و سەرسوڕمانەوە پێی ئەڵێ: ئەوە چی ئەکەیت جۆرج؟ ئەی نازانیت ئێمەی مەسیحی بۆمان نییە گۆشت بخۆین کاتێک کە بەڕۆژووین؟
تۆفێقیش لە وەڵامدا ئەڵێ:
با چۆن نازانم؛ بەڵام ئەمە گۆشت نییە چونکە بەر لەوەی بیبرژێنم سێ شڵپ ئاوم دا بە سەریدا و لەگەڵ هەر شڵپێکیشدا وتم: تۆ مریشک نیت، پەتاتەیت ...