٤٦٥٥
✓ خادیم (1895 - 1953)
لە سینەی عاشقانت سەبتە تەفسیری ٲلم نشرح
وەکوو مووسا تەمەننایان لە حەزرەتتا بە رب اشرح
ئەگەرچی ئاگرە عیشقت ویسالت قوڵزم و نیلە
لە لاتحزن ئەترسم من دڵم خۆشە بە لاتفرح
حەیاتی جاویدانە هەر کەسێ کوشتەی نیگاهت بێ
بەڵێ هەر خاسە بۆ ئەو موژدەگانی قەولی قدافلح
لە عیشقی تۆ بوو ئیسماعیل پەلەی بوو سەربڕینی خۆی
لە هیچ جێگا نەبوو ساکین هەتاکوو خۆی چووە مەزبەح
چە شۆرێکی دەوێ «خادیم» کەبابی جەرگی برژاوت
مەگەر دولبەر بکا چاری بە خەندەی لیوەکەی ٲملح
+ بڵاو کرایەوە لە 2024/12/6 ـدا کاتژمێر 16:14 بەدەستی مانگەشەوی زرێبار
|
ڤەژینبوکس