٣٧٤٩
✓ مەحوی
خەتتی دەوری لێوی ئاڵت ئەی مەسیحا لام و بێ
هەر لە جامەی سەبز ئەچێ بۆ غەین و نوون و چیم و هێ
غونچە بازاڕی نەزاکەت داری و تەنگی شکاند
هەر کە زاهیر بوو لە دەوری باغی حوسنت لام و بێ
لەبشەکەر تا کەی لە حەسرەت خاڵی موشکینت، دڵم
داغدار و خەستە بێ وەک لام و ئەلف و لام و هێ
لالەڕوخسارم لە سایەی ئەشکی خوێنینڕەنگەوە
چونکە ڕووسوورم لە قاپی عەین و شین و قاف و تێ
عیشقت ئەی جانا منی ڕیسوایی عالەم کردووە
چاکە ئینسافت ببێ بۆ ئەلف و سین و تێ و هێ
ئێستە بۆ لاف و گەزاف هەر کەس دەبینی عاشقە
نەک هەموو کەس جانفیدا وەک میم و حێ و واو و یێ
«مەحوی» ئەمڕۆ زۆر نەخۆشە قەت شیفای نایێ بە هیچ
گەر شیفای بێتن، بە بۆیی زوڵف و ئەو ئەگریجە دێ
+ بڵاو کرایەوە لە 2020/2/14 ـدا کاتژمێر 19:58 بەدەستی مانگەشەوی زرێبار
|
ڤەژینبوکس