✓ سوارە ئیلخانیزادە

شەوێکی سەختی زستان دوور بووم لە کۆڕی دۆستان
لە مەستی مەیپەرستان لە دەنگی دیدەمەستان

هەوارە هەی هەوارە ساز بن بچینە هەواری
سەفەرێکم کەوتۆتە بەر چیت بۆ بێنم بۆ دیاری

تا تۆ هاتی بەهار هات بۆنی گوڵ و گوڵزار هات
کە یاری چاوخومار هات دەرمانی دەردەدار هات

هەوارە هەی هەوارە کاتی گوڵ و گوڵزارە
لە داوێنی کۆهساران سەت خێوەت و دەوارە

بانگم کە بانگی شێوان بزەت بێنە سەر لێوان
زوڵفت بە شنەی بای شێوان خەم با بردی لە لێوان

هەوارە هەی هەوارە ئەرێ ساز بن بچینە هەواری
گوڵان بچنین لە بناران بیدەین بە یەک بە دیاری

© WWW.Telegram.Me/Kurdish_Poetry