٢٦٩٧
✓ شێرکۆ بێکەس
پەریزادم!
لەم شەوەدا ھەموو برینێکم
مۆمێکە و ھەموو مۆمێکم برینێکە
"ئەو بکوژێتەوە ئەم ھەڵەبێ
ئەو ھەڵبێ ئەم ئەکوژێتەوە"
بەم جۆرە لە ئازارە جوانەکان، لە ئازارە نازدارەکان
لە دۆژەنە شۆخوشەنگەکان، جودا نابینەوە و
دابڕین لەنێوانی من و تۆ و مەرگدا مەحاڵە!
لەم شەوەدا
ھەموو پەیڤێکم پزیزکێکی ترافیەی نێو غوربەتە و
ھەموو غوربەتێکم
پەیڤێکی سەرگەردانی سەر شەقامەکانی دنیایە
بەم جۆرە لە ھیوا نائومێدەکان، لە مژدە ڕەشپۆشەکان
لە بەھارە زەرد و بنسانەکان جودا نابینەوە و
دابڕین لەنێوان من و تۆ و وڵاتی گریاندا مەحاڵە!
+ بڵاو کرایەوە لە 2017/8/9 ـدا کاتژمێر 23:21 بەدەستی مانگەشەوی زرێبار
|
ڤەژینبوکس