٢٣٦١
✓ موفتی پێنجوێنی
ھەزار مردووی عەزیزم مردبێ ئەمڕۆ دڵم شادە
کە بیستم قەومەکەم قیسمێک حوڕ و سەربەست و ئازادە
ئیتر پێویستە دۆعا کەم لەبۆ عومر و ژیانی خۆم
دەمێک ساڵە کە خەرمانی ژیانم پووچ و بەربادە
وەرن خەڵکی یەکسەر لە خەو ھەستن کەمەر بەستن
کە ئەمڕۆ ڕۆژی ھاواری ژیان و داد و فریادە
پێشەوایە پەنا و پشتی فەقیری عالەمی دنیا
ئەگەرچی خۆ ئەویش ھەر وەک من و تۆ ئادەمیزادە
بەڵام ئەمڕۆ مەقامی ئەو بەبەرزیی فەوقی دنیایە
کە جێگەی سەدھەزاران داستانی داد و بێدادە
+ بڵاو کرایەوە لە 2017/1/21 ـدا کاتژمێر 21:49 بەدەستی مانگەشەوی زرێبار
|
ڤەژینبوکس